Ocster Backup Pro 7.29   

هەڵگرتنەوەی پاڵپشت لە فایلەکان دەتوانێ یێکێ لەو کردانە بێ کە بەکارهێنەر دەتوانێ بە حەساوەیی هەڵبستێ بە راپەڕاندنی کار لە گەڵ زانیارییەکانی گرینگ و هەستیار. Ocster Backup ئامرازێکە بۆ هەڵگرتنەوەی پاڵپشت کە بە هەبونی کۆمەڵێک بژاردە دەتوانێ خۆکارانە کە یێکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە هەژمار هاتووە تەنیا بە پێدانی فەرمانێکی دیاریکراو و کرتەکردنێک تەواوی کارەکان بە ئەنجام بگەیێنێ.
ئەم ئامرازە بەهێزە هەروەک تەواوی ئامرازەکانی تر تایبەتمەندی خۆی هەیە کە باسکردنیان گرینگ و جێی بایەخپێدانە. هەڵگرتنەوەی پاڵپشتی هاوکات لە چەندین پێژمێر و دیتنیان و هەروەها بەرێوەبردنیان لە سەر سیستەمێک خاڵی جێی سەرنج و گرینگی پێدانە. ئەم بژاردەیە کاتێک گرینگی خۆی دەنوێنێ کە بۆ وینە بەرێوەبەری کۆمپانیێک بیهەوێ لە هەژماری چەندین سیستەمی پێژمێری لە ناوەندێک نوسخەی پاڵپشت هەڵبگرێتەوە، بە هاسانی دەتوانێ تەنیا بە فەرمانێک تەواوی کارەکان هاوکات بە ئەنجام بگەیێنێ.
Ocster Backup بە خێراییێکی زۆرەوە هەڵدەستێ بە هەڵگرتنەوەی پاڵپشت و لە کاتی هێنانەوەش دا بە خێرایی زۆر بەرز زانیاییەکان دەهێنێتەوە سەر دۆخی پێشوو. ئیمکانی Remote بە ئامراز، ئیمکانی ڕاپۆرت بەڕێکردن بۆ ناو ئیمایل، توانایی Stop & Resume لە کاتی هەڵگرتنەوەی نوسخەی پاڵپشت، ئیمکانی کات پێدان بە ئامراز، توانایی کارپێکردن لە چوارچێوەی تٶڕ دا و پێشاندانی فایلەکان لە کاتی هەڵگرتنەوەی پاڵپشت بە شێوەی راستەوخۆ تایبەتمەندییەکانی گرینگی تری ئەم ئامرازە بە هەژمار دەکرێن.
هێندێک تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-ئەنجامدانی گشت کارەکان بە شێوەی خۆکارانە
-هاسان لە کارپێکردن دا
-توانایی پاڵپشت هەڵگرتنەوەی چەندین سیستەم بە شێوەی هاوکات
-ئیمکانی کارپێکردن لە چوارچێوەی تۆڕ دا
-توانایی نیشاندانی فایلەکان بە شێوەی راستەوخۆ لەکاتی پاڵپشت هەڵگرتنەوە دا
-توانایی راپۆرت ناردن بۆ ناو ئیمایل
-دیاری کردنی کات بۆ کردەکان
-بەرزبوونی پاراستن لە نووسخەی پاڵپشتەکان دا
-پەستاندن بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی جۆراوجۆر دا
-ئیمکانی Stop & Resume کردن لە کاتی هەڵگرتنەوەی پاڵپشت دا
-ئیمکانی ریمۆت کردنی ئامراز لە رێگەی دوورەوە
-و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 32.2 MB
File ver    : 7.29
File format : exe
Date Added  : June 14th 2012
Last viewed : Dec 29th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
Secura Backup professional 3.09   

Secura Backup ئامرازێکی کەم قەبارە و سوکەڵەیە بە مەبەستی درووست کردنی پاڵپشتی فایلەکان. ئەم ئامرازە بە رواڵەت ساکارە، زۆر بەهێزە کە جگە لە ساکاربونی، تایبەتمەندی زۆری هەن کە لە بواری جۆراوجۆری هەڵگرتنەوەی پاڵپشت دا لە ئیختیار بەکارهێنەر دادەنێت. هەڵگرتنەوەی پاڵپشت لە درایوەکانی پەپکە رەقە، فۆلدێر و ئادریسەکانی ناو تۆر، سێروێرەکانی ئێف تی پی و هەر چەشنە لەوحی پەستێنراو و ئیمایلەکان، تواناییەکانی ئەم ئامرازەن کە بۆ بەکارهێنەر لە دۆخێکی پارێزراو دا لە کاتی هەڵگرتنەوەی پاڵپشت پێک دەهێنێ. بێجگە لە کارایی و تواناییەکانی نەرمەواڵە، ئەوەی کە زۆر جێگەی بایەخە، هەبوونی ئەمنییەتە کە لە لای هەر بەکارهێنەرێک جێگەی تایبەتی خۆی هەیە، کە لە ناو ئەم ئامرازە دا جێی تایبەتی خۆی پێدراوە.
نەبوونی سنوور بۆ قەبارەی ئەو فایلانەی کە دەبنە پاڵپشت و هەر وەها خێرایی زۆر بۆ پاڵپشت هەڵگرتنەوە لە تایبەتمەندیەکانی تری ئەم ئامرازەن. زۆرێک لە ئامرازەکانی ئەم بوارە قەبارەیێکی زۆریان هەیە و کاتی دەسپێک شوێنی زۆر لە سەرچاوەکانی سیستەم داگیر دەکات، بەڵام ئەم ئامرازە کە تەنیا ٥ مێگابایت قەبارەکەیێتی، لە کاتی دەسپێک دا دەگەڵ کەمترین سەرچاوەی رەقەکاڵاکان خۆی دەگوونجێنێت.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 5.1MB
File ver    : 3.09
File format : exe
Date Added  : Nov 08th 2014
Last viewed : Jan 06th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download Free Download
Ocster Backup Business 1.49   

هەبونی نوسخەی پاڵپشت لە فایلەکان دەتوانێ یێکێ لە گرینگترین کارەکان بێ بۆ ئەوەی بتوانین بەخاترجەمی کار لە سەر زانیاریەکان بکەین. راگوێزتنی کۆی حسێبات کە لە ماوەیێکی زۆر دا کۆکراونەوە تا رادەیێکی زۆر هەستیارن، بەڵام هەبونی نوسخەی پشتیوان دەتوانێ لە هەستیار بوون و ترس و لەرزی لە ناوچوونی زانیارییەکان کەم بکاتەوە. Ocster Backup نەرمەواڵەیێکی هەڵگرتنەوەی نووسخەی پاڵپشت(Backup)ـە کە بە هەبوونی بژاردەی جۆراوجۆر و لە هەمان کاتدا بەهێز حسێبی لە سەر بکرێت. کردەی خۆکارانە یێکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆگرامەیە کە پێناسەی بۆ کراوە. ئەم کردە خۆکارانەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەکارهێنەر بە هاسانی و بە دانی فەرمانێکی تایبەتی، چاوەروانی ئاکامی بەکۆتاهێنانی نەرمەواڵەکە بێت.
ئەم ئامرازە بەهێزە هەر وەک تەواوی ئامرازەکانیتر توانایی زۆری هەن، بەڵام هێندێک تایبەتمەندی تری هەن کە بەکارهێنەر دەبێ لێی ئاگادار بن و کەڵکی لێوەربگرن. هەبوونی توانایی هەڵگرتنەوەی پاڵپشتی هاوکات لە چەندین کامپیوتێر و دیتنیان و بەرێوەبردنیان لە ناو یێک سیستەم دا خاڵێکی زۆر گرینگە کە دەبێ سەرنجی لێ بدرێ. ئەم تواناییە کاتێک بایەخی دەردەکەوێ کە بۆ وێنە بەرێوەبەری کۆمپانیایێک بیهەوێ لە سەر چەندین سیستەمی کامپیوتێری لە ناو کۆگایێکی گەورە پاڵپشت هەڵگرێتەوە، بە هاسانی و تەنیا بە فەرمانێک دەتوانێ تەواوی ئەم کارانە بە شێوەی هاوکات بە ئەنجام بگەیێنێ.
Ocster Backup بە خێرایی زۆر هەڵدەستێ بە هەڵگرتنەوەی پاڵپشت و لە کاتی هێنانەوەش دا هەر بەو خێراییە زانیارییەکان بۆ دۆخی هەوەڵ دەگەرێنێتەوە، ئیمکانی ریمۆت کردن بە ئامرازەکە لە رێگەی دوورەوە، ئیمکانی بەرێکردنی راپۆرت بۆ ناو ئیمایل، توانایی Stop & Resume لە کاتی هەڵگرتنەوەی پاڵپشت، ئیمکانی کات پێدان بە ئامراز، توانایی کارپێکردن لە چوارچێوەی تۆردا و ئیمکانی پێشاندانی فایلەکان لە کاتی هەڵگرتنەوەی پاڵپشت بە شێوەی راستەوخۆ، هێندێکی تر لە تواناییەکانی ئەم ئامرازەن.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 22,8 MB
File ver    : 1.49
File format : exe
Date Added  : Nov 08th 2014
Last viewed : Jan 05th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download